
وشكبوونه‌وه‌ى زه‌وى كشتو‌كاڵى له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم هۆشدارى له كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاوى ژێرزه‌وى ده‌دات و ده‌ڵێت: “هه‌ولێر و گه‌رمیان مه‌ترسى به بیابانبوونیان له‌سه‌ره”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى حوزه‌یران، حسێن حەمەكەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم به SNNی راگەیاند، ” بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو ساڵە بڕی پێویست باران نەباریووە و وشكەساڵی تۆماركراوە، ئەمە وایكردووە كە رێژەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بەتایبەت بەرهەمی گەنمیش روو لە كەمیبكات بەراورد بە ساڵانی رابردوو كە رێژەی بارانبارین لە ئاستێكی باش‌دا بووە”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ باس له كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى گه‌نم ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “هەر بەهۆی كەمبارانی ئەمساڵەوە پێشبینیدەكەین كە رێژەی بەرهەمهێنانی گەنمیش كەمبكات بۆ نزیكەی 400 هەزار تۆن گەنم لە ئەمساڵدا”.
به وته‌ى حسێن حەمەكەریم، “ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانییە ئەوەیە كە گرفتی كەمئاوی تەنیا لە ئاوی سەرزەوی نییە، بەڵكو رێژەی ئاوی ژێر زەویش كەمبووەتەوە، بۆیە هەر ئەمەش وایكردووە كە هەندێك ناوچەی هەریمی كوردستان بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی گەرمیان مەترسی بە بیابانبوونیان لەسەربێت”.
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ لە كاتێكدایە كە پێشتر SNN لە راپۆرتێكی بەدواداچووندا ئەوەی خستەڕوو، “بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی و وشكبوونی ژمارەیك بیر لە سنوری پارێزگای هەولێر هاووڵاتییانی چەند گەڕەكێك بە ناچاری لەڕێگەی كڕینی ئاو بە تانكەر ئاوی رۆژانەیان دابیندەكەن كە نرخی هەر تانكەرێك ئاو نزیكبووتەوە لە 50 هەزار دینار”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


