
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گەر هەرێم هەوڵنەدات بە گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا كێشه‌كانى چاره‌سه‌ربكات تووشی گرفتی گەورە ده‌بێت، ده‌شڵێت: “بڕینى 200 ملیاره‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه پێشبینى كراوه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یران کەریم شکور، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق به دەنگی ئەمریکاى راگه‌یاند، “سه‌باره‌ت به بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت نەوت و گازی هەرێم، گەر هەرێم هەوڵنەدات بە گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا چارەسەریان بکات، هەرێم تووشی گرفتی گەورە دەکات. بڕیاریەکانی دادگای فیدرالی بڕیاری کۆتایین، بۆیە بڕیارەکان بە مەترسی دەزانم و دەبێت بە گفتووگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شكردووه، “ئێمە هەرێمێکین لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ‌دا، خۆمان دەستوور و دادگای دەستووریمان نییە، لەوانەیە رەخنە لە هەندێک لە یاساکانیشمان بگێرێت بەوەی لەگەڵ یاساکانی عێراق دا یەکناگرێتەوە، بۆیە گفتووگۆ باشترین چارەسەرە و هەوڵبدەین بە توندی مامەڵە نەکەین”.
كه‌ریم شكور له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى هێز له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه له‌دژى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، ” لە 16 ی ئۆکتۆبەر پێمانوابوو، عێراق ناتوانێت هێز بەکاربهێنێت، هێزیشی بەکارهێنا و کەسیش هیچی نەوت، عێراق دەوڵەتە و ئێمە بەشێکین لەو دەوڵەتە، دەبێت بەپێی دەستور کێشەکانمان چارەسەر بکەین”.
به وته‌ى كه‌ریم شكور، بڕینی ئەو (200 ملیار) دینارەی مانگانە لە عێراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت پێشبینیکراوە و رەنگە میکانیزمی تریش دژی هەرێم بەکاربهێنن”.
له‌باره‌ى نووسینى نامه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌كانى فراكسیۆنى سه‌در جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌ڵێت: “ئەگەری دەستلەکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدری بە کارتی فشار دەبینم. هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە پێی دەستوور، پێویستی بەپێشنیاری سەرۆکوەزیران و رەزامەندی سەرۆککۆمار و دەنگدانی پەنجا کۆ یەکی پەرلەمانتارانە، یان پێشنیازی یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران و دەنگدانی پەنجا کۆ یەکی پەرلەمانتارانە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


