“هه‌رێم به‌هاوكارى توركیا گۆڕانكارى له سیستمى ته‌ندروستیدا ده‌كات”

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆ لەبارەی دواقۆناغەكانی پڕۆژەی گۆڕینی سیستمی تەندروستی هەرێم به‌هاوكارى توركیا بەردەوامە ده‌شڵێت: “تیمێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەگەڵ دامەزراوەیی ئینرا لە توركیا كۆبوونه‌وه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى د.سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیى ته‌ندروستیی سلێمانى رایگه‌یاند، “گفتوگۆ لەبارەی دواقۆناغەكانی پڕۆژەی گۆڕینی سیستمی تەندروستی هەرێم بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتیی هەرێم كە لە ژمارەیەك بەڕێوبەری گشتی ناو وەزارەت و بەشێك لە بەڕێوەبەرانی تەندروستی پێكهاتوون لەگەڵ دامەزراوەیی ئینرا لە شاری ئیستانبوڵ-ی توركیا كۆبوونەوە، كە دامەزراوەكە رۆڵی گرنگی لە گۆرینی سیستمی تەندروستی وڵاتی توركیا هەبووە”.
د. سه‌باح هه‌ورامى زانیارى نوێ خستووه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه ئه‌نجامده‌درێن و ئه‌و پێشنیارانه‌ى كه دامه‌زراوه‌ى ئینرا خستوونیه‌ته‌ڕوو بۆ حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “دامەزراوەكە ژمارەیەك پێشنیاری بۆ گۆرینی تەندروستی هەرێم پێشكەشكردووە و هەرێمیش راوبۆچوونی خۆی لەبارەی پێشنیارەكانەوە دەخاتەڕوو، هەروەك هەرێمیش كۆمەڵێك پێشنیاری خۆی دەخاتەڕوو تا لە پرۆژەكەدا شوێنی بكرێتەوە و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت”.
حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا له هه‌وڵى گۆڕینى سیستمى ته‌ندروستیدایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌وڵه‌كانى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


