
ئاسایشی-سلێمانی
SNN
شه‌وى رابردوو له‌كاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كه‌یی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارێك كارمه‌ندێكى هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى كوژراوه كه ته‌مه‌نى 40 ساڵه و خێزانداره”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى شێخ عەباسی شارى سلێمانى هێزه‌كانى ئاسایش ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێك، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كه رووبه‌ڕووى هێزه‌كان بووه‌ته‌وه و ته‌قه‌ى لێكردوون و به‌وهۆیه‌وه كارمه‌ندێكى هێزه‌كانى ئاسایش گیانى له‌ده‌ستداوه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “قوربانیه‌كه خێزانداره و ته‌مه‌نى 40 ساڵه”.
هاوكات ئاسایشى سلێمانى له‌باره‌ى ورده‌كارى رووداوه‌كه‌وه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئاگاداری ھەموولایەک دەکەینەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 11ى حوزه‌یران ، لەھەوڵێکی ھێزەکانماندا بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر ، بەپێی ماددەی (25) لەیاسای ماددە ھۆشبەرەکان، ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر ، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕوی ھێزەکانمان دەبێتەوە، لەئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و رووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


