
SNN
ئەمڕۆ شەممە، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پلانێکی درێژخایەنی هەشت ساڵیمان دارشتووە لەگەڵ پلانێکی مامناوەند کە بتوانین ساڵانە پێشوازی لە 20 ملیۆن گەشتیار بکەین لە هەرێم.
راشیگەیاند: تەنیا لە چوار مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 2ملیۆن گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە و تا کۆتای ساڵ ئەو ژمارەیە دەگاتە 6ملیۆن گەشتیار، بۆیە ئێمە لە سەرەتای دوو ساڵی داهاتوو تەواوی ژێرخانی گەشتیاری نوێدەکەینەوە لەگەڵ ئاسانکاری تەواو لە کارە ئیدارییەکانی هاتنی گەشتیار، لەگەڵ ئەوەشدا نرخەکانی باج و روسوماتی گەشتیار لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم رێکدەخەینەوە بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەدا، پلانەکەمان بە جۆرێک دەبێت هەر پاریزگایەکی هەرێم جۆرێک لە شارو خزمەت گوزاری گەشتیاری تایبەت بەخۆی هەبێت تا هەموو پارێزگاکانی هەرێم وەک یەک گەشتیار سەردانیان بکات.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
18 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



