“لەماوەی كەمترلە 10ڕۆژدا پێنج بیر لەناو سەنتەری شاری هەولێر وشكیان كردووە”

0
464

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا %50 ی ئاوی خواردنەوەی شاری هەولێر و دەوورووبەری لەڕێگەی ئەو بیرانەوە دابیندەكەین كە هەڵكەندراون و لە %50ی دیكەش لەڕێگەی پرۆژەی ئاوی ئیفرازەوە دابیندەكرێت، بەڵام لەئێستادا رووبەڕووی گرفتێكی گەورە بوینەتەوە ئەوەش بەهۆی وشككردنی بیرەكانەوەیەو تەنها لەم هەفتەیەدا پێنج بیر لە سەنتەری شاری هەولێر وشكیان كردووە.

زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە كەئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو وشكە ساڵی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری تۆماركراوە، چونكە ئەو بڕەبارانەی ئەمساڵ باریوە هۆكار نەبووە بۆ زۆربوونی ئاوی ژێر زەوی و بووژانەوەی تەواوەتی بیرەكان، لەكاتێكدا ئێمە بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان پشت بە دوو سەرچاوەی سەرەكی دەبەستین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە %50ی دابینكردنی ئەوی خواردنەوەی شاری هەولێر و دەوورووبەری لەڕێگەی بیرەكانەوە دابیندەكرێت ئەوەی دیكەشی لەڕێگەی پرۆژەی ئاوی ئیفرازەوە دابیندەكرێت، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت ئەوەیە كە رۆژانە ئاستی ئاوی ژێرزەوی دادەبەزێت بەجۆرێك تەنها لەماوەی ئەم هەفتەیەدا و كەمتر لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا پێنج بیر لەناوسەنتەری شاری هەولێر وشكیان كردووە.

بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، مەترسی كەمئاوی لەهەولێر ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەڵام ئێمە هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرفتەكە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا بەڕەزامەندی سەرۆكی حكومەت ئەمساڵ 138 بیر بۆ شاری هەولیر و دەوروبەری لێبدرێت، لەو ژمارەیەش 104 بیریان لەناو سەنتەری شاری هەولێر لێدەدرێن و 34 بیری دیكەشیان لە دەوروبەری هەولێر لێدەدرێن بۆ ئەومەبەستەش بڕە بودجەیەكی باش دابینكراوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this