سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا دێت

0
752

SNN-عەلی حەمە سەعید

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەیەكی تەندروستی توركیا، سەرقاڵی داڕشتنی پلانێكن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە سیستەمی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان بە جۆرێك كە سیستمی تەندروستی هاوشێوەی وڵاتی توركیا بكرێتە بیمەی كۆمەڵایەتی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدەكات هەرگۆڕانكارییەك بكەین لە سودی هاووڵاتیاندا دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ماوەیەكە وەزارەتی تەندوستی حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەیەكی تەندروستی وڵاتی توركیا بەنیازی گۆڕانكارین لە سیستەمی كەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان بەو ئامانجەی كە كەرتی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان بكرێتە بیمەی كۆمەلایەتی، هاوشێوەی ئەو سیستەمە تەندروستییەی لە وڵاتی توركیا جێبەجێدەكرێت.

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: باشتركردنی سیستەمی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان یەكێكە لە پلانەكانی وەزارەتەكەمان، ئەو بابەتەشی كە وەزارەتی تەندروستی دەستی بۆبردووە یاردەدەر دەبێت باشتركردنی كەرتی تەندروستی چ لەڕووی مافی نەخۆش و شێوازی بەڕێوەبردنی كارگێری ناو نەخۆشخانەكان و بیمەی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكمەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بریتییە لە باشتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانە، بۆیە هەر گۆڕانكارییەكش ڕووبدات لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان و نەخۆشانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

ئەو سیستەمە تەندروستتیەی لە وڵاتی توركیا جێبەجێدەكرێت، سیستەمی بیمەی كۆمەڵایەتییە تێچووی پێداویستییە تەندروستییەكان بەهۆی ئەو سیستەمەوە لەسەر هاووڵاتیان نرخێكی زۆر دەكەوێت بەتایبەت ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this