فراکسيۆنەکانی پەرلەمان داوای بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەواژۆی 45 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كورستان یاداشتێك ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرا كە تیایدا داوای بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكەن لە داموودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان.
سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی یەكلایی كردنەوەی دۆسیەی فەرمانبەرانی گرێبەست و بەهەمیشەیكردنیان، بە واژۆی 45 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوە بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە پێمان وایە كە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم دۆخی دارایی باش بووە و هیچ بارگرانییەكی ئەوتۆ لەسەر حكومەتی هەرێم دروست نابێت ئەگەر ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن بكرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی، تەنانە ئەگەر بە هەمیشەی بكرێن لەبری ئەوەی بارگرانی زیاد بكات داهاتیش بۆحكومەت دەگەڕێتەوە.
بڕیاردەرەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە داوامانكردووە كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەنزیكترین كاتدا ئەو یاداشتەی ئێمە بخاتە بەرنامەی كارەوە، ئێمەش لەو دانیشتنەدا وردەكاری زیاتر لەسەر ژمارەی فەرمانبەران و بڕی مووچەكەیان و بڕی ئەو پارەیەش دەخەینە ڕوو كە بەهۆی بەهەمیشەیی كردنی ئەو فەرمانبەرانەوە بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە كە ژمارەیان 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەبن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



