
كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى لهگهڵ بهرپرسانى وهزارهتى كارهبا | فۆتۆ: Azho Omar
SNN
جێگیرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان رایگهیاند، پێویستە کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر شار و شارۆچەکاندا دابەش بکرێت و وتیشى: “پێویسته رەچاوی ژمارەی دانیشتوان و هاوبەشانی هەموو شاروشارۆچکەکان بکرێت”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا ئهمڕۆ دووشەممە 13ی حوزەیران 2-22 لەگەڵ وەزیری کارەبا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای هەرێم کە تایبەت بوو بە پێداچوونەوە بە شێوازی دابەشکردنی کارەبا، جەختی کردەوە لەوەی دابەشکردنی کارەبا بە شێوازێکی دادپەروەرانە و شەفافانە رێکبخرێتەوە و رەچاوی ژمارەی دانیشتوان و هاوبەشانی هەموو شاروشارۆچکەکان بکرێت.
لەگەڵ ئەوەی مانگی رابردوو تاقیکارییەک کرا بۆ پێداچوونەوە بە دابەشکردنی کارەبا، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا تاقیکارییەکە دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی هەموولایەک دڵنیاببنەوە لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی کارەبا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند، “پێویستە تاقیکارییەکان وەرزانە و بەپێی گەرما و سەرما دووبارە بکرێتەوە و بۆ دڵنیایی هاووڵاتییان پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری تاقیکارییەکان بکەن”.
لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای لە وەزارەتی کارەبا کرد میکانیزمێکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ برەودان بە سۆلار سیستم لە هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە هانی وەبەرهێنەران بدرێت بۆ لەمەودا کارەبای کارگە و پڕۆژەکانی خۆیان لەڕێگهی سیستمی سۆلارەوە بەرهەمبهێنن و بەمشێوەیە هەم یارمەتیدەر دەبن لە پاکڕاگرتنی ژینگە و هەم کارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتییان دابیندەکرێت”.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
2 hours لهمهوپێش



