“جێگره‌وه بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانى سه‌در دیاریده‌كرێت”

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “هه‌ركاتێك مه‌سعود بارزانى فه‌رمان بكات له چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌مان واژوو ده‌كه‌ین”، راشیده‌گه‌یه‌نێت، “گفتوگۆكان به ئاراسته‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق به‌رده‌وامده‌بن”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى حوزه‌یران، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پشكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، “له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كان كوتله‌ى سه‌در له ئێستادا به‌شێك له هاوپه‌یمانى رزگارى نیشتمانى له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه لێبووه‌ته‌وه بۆیه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پارتى و هاوپه‌یمانى سیاده به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه و پێگه‌ى سیاسى بده‌ن”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا وه‌ك پارتى هیچ بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه هاوشێوه‌ى كوتله‌ى سه‌در؟ شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌شكرد، “تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بارزانى فه‌رمان بكات له چه‌ند خوله‌كێكدا ده‌ستله‌كارده‌كێشینه‌وه به‌بێ دوودڵى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كه له‌میانى نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كردنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه گفتوگۆكانمان به ئاراسته‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پێموایه سه‌رۆكوه‌زیران به ره‌زامه‌ندى سه‌در هه‌ڵبژێردرێت كارێكى باشه”.
به وته‌ى شاخه‌وان عه‌بدوڵا، “هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كوتله‌ى سه‌در و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانیان له ده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نه‌ماوه و په‌سه‌ند كراوه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه جێگره‌وه بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانیان دیاریبكرێت كه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا دیاریده‌كرێن. به‌پێى یاسا ئه‌وانه‌ى كه جێگه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى سه‌در ده‌گرنه‌وه بریتین له‌و كه‌سانه‌ى كه زۆرترین ده‌نگیان هێناوه له‌و بازنانه‌ى كه ده‌نگدانى تێدا كراوه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


