لە وەزارەتی داراییەوە زانیاری ورد لەسەر مووچەی مانگی شەش بە SNNدەدرێت

0
7940

SNN-عەلی حەمە سەعید

دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەران بەردەوامی هەیە و لە 27ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش ئاماژەبەوەدەكات سەرەتای مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە و هەموو هەوڵێك دەدرێت پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت، هاوكات تا ئێستاش 250 ملیار دینار لە داهاتی فرۆشتنی نەوت گەڕێندراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕكانی جیهان داهاتی فرۆشتنی نەوتی حكومەتی هەرێمیشی زیادكردووە، بە جۆرێك كە لە ڕابردوودا كۆتایی هەموو مانگێك داهاتی فرۆشتنی نەوت دەگەڕایەوە بەڵام ئەوە دوو مانگە لە 15ی هەموو مانگێك بڕێك داهات دەگەڕێتەوە و دواتریش لە كۆتایی مانگ بڕێكی دیكە داهات دەگەڕێتەوە واتە لەماوەی یەك مانگدا دووجار داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا 250 ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نەوت لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە و پێشبینی دەكەین تا كۆتایی مانگ بڕی 300 ملیار دیناری دیكەشمان بۆ بگەڕێتەوە، هاوكات داهاتی خاڵە سنوورییەكانیش مانگانە نزیكەی 300 ملیار دینار دەبێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمیش خۆی دەدات لە نزیكەی 200 ملیار دینار، بەگشتیش بۆ دابەشكردنی مووچەی هەر مانگێكی سەرجەم فەرمانبەران نزیكەی 900 ملیار دینارمان پێویست دەبێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو تا 27ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت، هاوكات لەسەرەتای مانگی داهاتووشەوە مووچەی مانگی حوزەیران دابەشدەكرێت و هەوڵیش دەدرێت پێش جەژنی قوربان كە دەكاتە 9/7/2022 مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this