بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا چاویکەوت بە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

SNN
لە دیدارێکدا جەخت لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چەسپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە دەستوور لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا.
ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی یەکخستنی هەوڵەکان و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کرا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار بە بەشداری هەموولایەنە سیاسییەکان و دروستکردنی حکومەتێک کە ببێتە چەترێک بۆ هەموو عیراقییەکان و کار بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بکات.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال کرد و رایگەیاند، عیراقی نوێ دەبێت سوپاسگوزاری سەرۆک مام جەلال بێت، چونکە ئەو کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بوو. هەروەها ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک بافڵی کرد کە لە ماوەی رابردوودا رۆڵێکی ئەرێنی بینیووە لە یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسییەکان و هۆکارێک نەبووە بۆ دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی. وتیشی ئێمە بەم هەنگاوە دروست و کاریگەرانەدا، سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالمان دێتەوە یاد و دڵنیاین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبێت.
لە بەرامبەردا سەرۆک بافڵ داوای لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن و پارێزەری مافی ھەموو عیراقییەکان بن بە نەتەوە وپێکھاتەکانیشەوە. هەروەها هاوکار و پشتیوان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
32 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
32 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش



