“ناكشێینه‌وه له بڕیاره‌كه‌مان و سوپاسى گوێڕایه‌ڵیتان ده‌كه‌م”

كۆبوونه‌وه‌ى سه‌در و په‌رله‌مانتاره‌كانى له حه‌نانه | فۆتۆ: میدیاكانى عێراق
SNN
میدیاكانى عێراق ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در و په‌رله‌مانتاره‌كانى ئاشكرا كرد و رایانگه‌یاند، “سه‌در به په‌رله‌مانتاره‌كانى راگه‌یاندووه كه ناكشێنه‌وه له بڕیاره‌كه‌یان”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و په‌رله‌مانتاره‌كانى له حه‌نانه به‌ڕێوه‌چوو كه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان بوو له‌دواى بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بهكۆمهڵهكهیان.
پێگه‌ى (بغداد اليوم) له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكرایكردووه، “موقته‌دا سه‌در به په‌رله‌مانتاره‌كانى كوتله‌كه‌ى راگه‌یاندووه هیچ ئه‌گه‌رێك نییه بۆ كشانه‌وه له بڕیارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به‌كۆمه‌ڵه‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ى سیاسى”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عامرى، یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره دهستلهكاركێشاوهكانى كوتله‌ى سه‌در له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند، “گه‌ڕانه‌وه بۆلاى گه‌نده‌ڵكاران نییه و ئه‌مه‌ش یه‌كلابووه‌ته‌وه”.
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى حه‌نانه له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵى په‌رله‌مانتارانى كوتله‌ى سه‌در دێت له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر فه‌رمانى موقته‌دا سه‌رد، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


