
بەنزین
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه نرخى به‌نزین بۆ 800 بۆ 850 كه‌مبكرێته‌وه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى به‌نزین پاڵاوتنیه‌تى له ناوخۆ و لابردنى گومرك له‌سه‌رى هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت، چونكه نرخى به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ش گرانه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێستا نیه‌تێك هه‌یه كه نرخى به‌نزین به پاڵاوتنى كوندێنسه‌یتى غازى قادر كه‌ره‌م كه‌مبكرێته‌وه و یه‌ك ملیۆن زیادبكرێت، واته بڕى به‌نزینى دابینكراوى ناوخۆ له یه‌ك ملیۆنه‌وه بكرێته دوو ملیۆن ليترى رۆژانه. هاوكات له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پاڵاوگه‌ى لاناس بڕیاره به‌نزین به‌رهه‌مبهێنێت، پێشنیارمان كردووه ته‌واوى به‌نزینه‌كه‌ى بۆ ناوخۆ بێت بۆ ئه‌وه‌ى نرخى به‌نزین كه‌مبكرێته‌وه، چونكه تواناى به‌رهه‌مهێنانى دوو ملیۆنى هه‌یه. ئه‌مه به زانینى ئه‌وه‌ى كه خواست پێنج ملیۆن ليتره رۆژانه”.
وتیشى: “باس له‌وه‌ده‌كرێت نرخى ئه‌و به‌نزینه‌ى كه دێت 800 بۆ 850 دینار ده‌بێت بۆ هه‌ر لیترێك ، به‌ڵام به‌نزینه‌كه‌ى كۆمپانیاى لاناسیش ماوه”.
له‌باره‌ى كواڵیتى به‌نزینه‌كه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌باشى به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌وه كواڵتى به‌نزینه‌كه زۆر باش ده‌بێت، هیوادارم ئه‌م 4 ملیۆن لیتر به‌نزینه به‌رهه‌مبهێنرێت”.
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا له ماوه‌ى 72 كاتژمێرى داهاتوودا نرخى به‌نزین كه‌مبكاته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


