یانه‌كانى خولى نایابى عێراق دژى ده‌سته‌ى كاتى یه‌كێتى تۆپى پێ وه‌ستانه‌وه

ئەحمەد کۆچەر
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
زۆرینه‌ى راهێنه‌رانى تیپه به‌شداره‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كانه‌وه رێگریان لێكرا ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بن كه ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق رێكیخستبوو، ئه‌ندامێكى ده‌سته‌كه‌ش هۆشداریی ده‌داته یانه‌كان له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر په‌رچه‌كردارێك ده‌رباره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كه.
یانه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه رێگریان لهڕاهێنهرانیان كردووه چونكه بانگهێشتكردنى راهێنه‌رانیان بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وا به ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى یانه‌كان ناوده‌به‌ن و پێیان وابووه پێویست بوو كارگێڕیی یانه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه نه‌ك له‌ڕێگه‌ى كه‌سى په‌یوه‌ندییان پێوهبكرێ.
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوونى نوێنه‌رانى یانه‌كان په‌یوه‌ندى به د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق كرد و پرسیارى ئه‌وه‌ى لێ‌كرد (ئایا ئاماده‌نه‌بوونى زۆرینه‌ى راهێنه‌رانى یانه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌ك نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌یانه‌وه)؟، ئه‌میش وتى: بانگهێشت كردنى راهێنه‌ران له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه به‌جۆرێكى تر لێكدانه‌وه‌ى بۆكرا و واتێگه‌یشتوون كه ئێمه شتى كه‌سیى ده‌كه‌ین، به‌ڵام باوه‌ڕیان پێهات كه ئه‌وه بیروباوه‌ڕ و بۆچوونى ئێمه نییه، كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كان بوو، ته‌نها 3 یانه راهێنه‌ره‌كانیان هاتبوون، ئه‌وانیش (نه‌جه‌ف و نه‌فتى جنوب و زه‌ورا) بوون، یانه‌كان داوایان كرد وتیان ئه‌وه نابێ، ئێمه‌ش وتمان هه‌ركه‌سێك دێ سه‌رۆكى یانه یان ئه‌وه‌ى دێت بابێت، ئه‌وانیش وتیان ده‌یگه‌نینه ئیداره‌ى خۆمان و ئێمه له‌گفتوگۆداین بابه‌ته‌كه ساردبێته‌وه و ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ده‌بیت ده‌ست به‌خوله‌كه بكه‌ینه‌وه، ئێمه به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا هه‌مانه ئه‌وان به‌ئێمه‌یان وت كه ده‌بێت كاتێكى گریمانه بۆ ده‌ستپێكردنى خوله‌كه دیارى بكه‌ن، گریمانه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت یان نابێت، ئێمه ههڵبژاردهكانمان بچێته‌وه نێو ركابه‌رى یارییه‌كانى پاڵاوتن و پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌بێ به‌ڕێوه‌چوونى خول، ئێمه یه‌ك دونیا شتمان له‌سه‌ره، یانه‌كان هه‌ریه‌كه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى قسه ده‌كات، به‌ڵام لاى ئێمه به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گرنگرین شته، یانه‌كان كێشه‌ى داراییان هه‌بێ، به‌ڕاستى كێشه‌ى ئێمه نییه، یارمه‌تیان ده‌ده‌ین به‌هه‌موو جۆرێك، به‌پێى ئه‌و توانایه‌ى له‌به‌رده‌ستدایه، چونكه هه‌ر یانه‌یه‌ك نیه به‌ته‌نها”.
“ئه‌و یانهیهشى ئاماده‌نه‌بێ به‌شدارى خوله‌كه بكات، دوورى ده‌خه‌ینه‌وه”
هه‌روه‌ها وتى: ئێمه كهبڕیارماندا رۆژى 10ى تهمووز خوله‌كه ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، گریمانه‌یه، یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا داواى كردووه و به‌روارێكى گریمانه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دابنێین، نه‌مانوتووه سبه‌ى خوله‌كه ده‌ست پێده‌كه‌ین، به‌ڵكو 40 رۆژێكمان دانا ، ئینجا یانه‌كان چۆن ئاماده‌كارى خۆیان ده‌كه‌ن، به‌بێ جه‌ماوه‌ر یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك یاریزانه‌كانى و تیپه‌كه ئاماده‌كات، ئه‌وه په‌یوه‌ندى به‌خۆیانه‌وه هه‌یه، ئه‌و یانهیهشى ئاماده‌نه‌بێ به‌شدارى خوله‌كه بكات، دوورى ده‌خه‌ینه‌وه ، بریاره‌كه خۆى دابه‌زاندنه و زۆر بریارى تریش ده‌رده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه له‌گفتوگۆداین و ئه‌وان به‌جۆرێكى تر تێگه‌یشتوون، لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه و زۆرێك به‌جۆرێكى تر لێكدانه‌وه‌یان بۆ كردووه، خۆى وانییه به‌ڕاستى ئێمه به‌رژه‌وه‌ندى گشتیمان ویستووه، ئێستاش له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ یانه‌كان و ورده ورده ئینشاڵلا باشتر ده‌بێ”.
“خولى لاوانى یانه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌یه”
دواجاریش د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق وتى: بڕیارى ئه‌وه‌شماندا له‌پاش ساڵى 2003ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار خولى لاوان رێكخه‌ین، له‌ساڵى داهاتوودا خولى لاوان رێكده‌خه‌ین و ئه‌مه‌ش سه‌پێنراو ده‌بێت كهیانهكان تیپى لاوانیان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر تیپى نه‌بێت ئه‌ى چۆن تیپى پێشكه‌وتووانى دروست ده‌كات، زۆربه‌ى زۆرى ده‌ستخۆشى له‌و بڕیاره كرد، خوله‌كانى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان نه‌بێت، هه‌ر پشت به‌یاریزانى ئاماده ببه‌ستى، شتێكى باش نییه، ئه‌وه ژێرخانه، ئه‌مكاره‌مان هه‌نگاوى یه‌كه‌مه و قۆناغى یه‌كه‌م خولى لاوان ده‌بێت، پاشان بۆ تازهپێگهیشووان و قوتابخانه‌كانى تۆپى پێ لیژنه‌ى تایبه‌تمان هه‌یه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


