ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی درێژکردەوە

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تاوه‌كو 31ی ئایار، درێژکردەوە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه هاتووه، “لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانی لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تاوه‌كو 31ى ئایار، درێژکردەوه”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه، “بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه، ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە”.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی وه‌ك به‌شێك له رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌سه‌ر راسپارده‌ى حكومه‌ت و هاوشێوه‌ى زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان بڕیاریدا گه‌شته ئاسمانیه‌كان رابگرێت.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16 hours لهمهوپێش



