“هەرێم پابەندی ناردنی داهاتی نەوت نەبێت ئەوا 200 ملیارە بەردەوام نابێت”

عەلی عەلاوی
SNN
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بڕە پارانەی لە چوارچێوەی خەرجكرنی 12%ی بودجە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە لە چەند مانگی ڕابردوودا، لەسەر بنەمای ئەوە بووە، كە هەرێمی كوردستان پابەند بێت بە ناردنی داهاتە نەوتییەكان بۆ حكومەتی فیدڕاڵی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە پووچەڵی یاسای نەوت و غازی هەرێم ڕێگر دەبێت لەبەردەم ناردنی پشكی هەرێم لە بودجە، بۆیە بەهۆی بڕیارەكەوە ئەگەر هەرێم پابەندی ناردنی داهاتی نەوت نەبێت ئەوا 200 ملیارە بەردەوام نابێت.
جەختیشی كردۆتەوە، نەوتی هەرێمی كوردستان هی خۆیەتی و ئەوەش بەڕوونی پێیان وتراوە، بەڵام لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەناردەی نەوتی هەرێم و مامەڵەپێوەكردنی بەو شێوەیە نایاساییە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



