“کشانەوەی سەدر قەيرانێکی ديکەی سياسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت”

0
548

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات: كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو ڕەهەندی یاسایی و سیاسی لە خۆدەگرێت، بەڵام بە گشتی كشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر، قەیرانێكی دیكەی سیاسی لە عێراق بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە دەبێت هێزە سیاسییەكانی دیكەی عێراق بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

داراسێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراقی دوو ڕەهەند لەخۆ دەگرێت ڕەهەندێكی یاسایی كە بریتيیە لەوەی هەر پەرلەمانتارێك ئازادە لەوەی دەستلەكار بكێشێتەوە و سەرۆكی پەرلەمانیش دەستلەكار كێشانەوەی قوبوڵ بكات و پاشان بەگوێرەی ڕیزبەندی كۆمیسۆن كێ‌ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو لەو بازنەیەی هەڵبژاردن جێگەی ئەو پەرلەمانتارانە دەگرێتەوە و هیچ گرفتێكی یاسایی دروستنابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: ڕەهەندێكی دیكەی دەستلەكار كێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر خۆی لە ڕەهەندێكی سیاسی دەبینێتەوە، ئێمە پێمان وایە كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێكی نوێی سیاسی لە عێراق، چونكە ڕەوتی سەدر ژمارەیەكی زۆر لە كورسییەكانی پەرلەمانی عێراقیان لەدەستدابوو خاوەن پێگەیەكی جەماوەرییە و لەسەر شەقامیش خاوەن لایەنگرێكی زۆرە، بۆیە نابێت ئەم كشانەوەیە بە ئاسایی سەیر بكرێت لەلایەن هێزوو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراقەوە بەڵكوو دەبێت زۆر بەورییاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، لەئێستادا تۆپەكە لە گۆڕەپانی لایەنەسیاسییەكانی دیكەی عێراقدایە كە بتوانن دۆخەكە بەئاراستیەك ببەن نەگاتە ئاستی پێكدادان و گرژی، چونكە قۆناغە زۆر هەستیارە و ئەركی هێزوو لایەنە سیاسییەكانی دیكەی عێراقە بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this