دوو کۆمپانیای نەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دادەمەزرێت

0
566

SNN

حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت دوو کۆمپانیای ناوخۆیی تایبەت بە بواری نەوت دابمەزرێنێت، یەکێکیان ئەرکەکەی گەڕان بە دوای نەوتە، ئەوی دیکەشیان بۆ هەناردەکردن و بە بازاڕکردنیەتی. ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمان دەڵێت: دامەزراندنی ئەم دوو کۆمپانیایە داهاتێکی زیاتر بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێنێتەوە.

رێبوار بابکەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە میدیای نزیک لە مەسرور بارزانی راگەیاند “ئەگەر بتوانین ئەوە جێبەجێ بکەین، کۆمپانیای نیشتمانی تایبەت بە خۆمان هەبێت، نەوت بدۆزێتەوە و بە بازاڕی بکات، ئەو پارەی لەو بوارە خەرج دەکرێت بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە”.

گوتیشی: “ئەم هەوڵە زۆر ژیرانە و ستراتیژییە، بۆ چارەسەری ئەو بابەتە، چونکە لەکاتی دۆزینەوەی نەوت تائێستا گرێبەستی حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا شەراکەت بووە کە نیوەی داهات بۆ کۆمپانیا دەبێت”.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، کە ئێستا ئەم دوو ئەرکە لە بواری نەوتدا، بەشێکی لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش وایکردووە %47ی داهاتی نەوت بۆ کۆمپانیاکان بڕوات، ئەم رێژەیەش ئەنجامی پێداچوونەوەی کابینەی نۆیەمە بە گرێبەستە نەوتییەکان، چونکە پێشتر رێژەکە زیاتر بوو.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this