
پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN – عەلی حەمەسەعید
هه‌رچه‌نده شارى هه‌ولێر به قه‌یرانی كه‌مئاویدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا 142 پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوونى ئه‌و شاره كه 100 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له‌خۆده‌گرن پێوه‌رى ئاویان بۆ نه‌به‌ستراوه و پاره‌ى ئاو ناده‌نه حكومه‌تى هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى پارێزگاى هه‌ولێر دهستیكهوتوون له هه‌ولێر كێشه‌ى نه‌به‌ستنى پێوه‌رى ئاو هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك، “له‌كۆى 250 هه‌زار هاوبه‌شى ئاو زیاتر له %20یان پێوه‌رى ئاویان نه‌به‌ستووه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، لەكۆی 142 پرۆژەی وەبەرهێنان كە 100 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە خۆدەگرن هیچ كام لە هاوبەشانی پرۆژەكانی وەبەرهێنان پێوەری ئاویان نییە و بۆیان نەبەستراوە، ئاوی 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوە و پارەی هاوبەشی ئاویش بە حكومەت نادەن”.
هاوكات SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “لە كۆی ئەو 142 پرۆژەی نیشتەجێبوونە نزیكەی 140 پرۆژەی نیشتەجێبوون لە سه‌نته‌رى شاری هەولێر دروستكراون و بەشی هەرەزۆریان پشتیان بەبیر و ئاوی ژێرزەوی بەستووە خاوەنی پڕۆژەكانیش لە دەرەوەی پلان و شارەوانی مامەڵەیان كردووە و زیانێكی زۆریان لە ئاوی ژێرزه‌وى هەولێرداوە”.
پرۆسه‌ى لێدانى بیرى ئاو كه ئێستا وه‌ك چاره‌سه‌ر له شارى هه‌ولێر به‌كارده‌هێنرێت بۆ كێشه‌ى كهمئاوى به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نزیكەی 40 بیری نوێ لێدراو‌ن، 70%ی ئەو بیرە نوێیانەش بیری جێگرەوەن و لە تەنیشت ئەو بیرانە لێدەدرێن كە وشكبوون، هاوكات ئاستی لێدانی هەندێك بیر لە شاری هەولێر زیاتر لە 600 مەتریان تێپەڕاندووە، پاشان گەیشتوونەتە ئاو”.
له ماوه‌ى رابردوودا سەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند، “ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر پێمانباشە كە پرۆژەی ستراتیژی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ شاری هەولێر جێبەجێبكرێت نەك پەناببرێت بۆ لێدانی بیر”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


