
كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
چوار حاڵه‌تى تووشبوون به په‌تاى كۆلێرا له هه‌ولێر راگه‌یه‌نران و پارێزگارى هه‌ولێریش ده‌ڵێت: “هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه‌ى داده‌خه‌ین و رێكارى یاسایی تووندى له‌دژ ده‌گرینه‌به‌ر”.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى هه‌ولێر رێكاره نوێیه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆلێراى له هه‌ولێر راگه‌یاند و وتى: “بڕیارماندا ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كان پێكبهێنین به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆلێرا كه نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تێیدایه. هاوكات رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چێشتخانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان سه‌وزه و په‌رداخ به‌كاربهێنرێت جگه له په‌رداخى سه‌فه‌رى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “كۆمپانیاكانى ئاو، مه‌له‌وانگه‌كان و سه‌رجه‌م خواردنگه و چێشتخانه‌كانیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به مه‌رج و رێنماییه‌كان رێكارى تووندیان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌ر و داده‌خرێن”.
له‌باره‌ى كاتى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بڕیار و رێكاره‌كان له سبه‌یه‌وه ده‌چنه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و تاوه‌كو یه‌ك مانگ به‌رده‌وامده‌بین له جێبه‌جێكردنیان”.
پارێزگارى هه‌ولێر له كۆتایی قسه‌كانیدا، “داواى له هاووڵاتییان كرد كه پابه‌ندى رێنماییه‌كان بن و گوێ له به‌رپرسانى ته‌ندروستى بگرن بۆ ئه‌وه‌ى به‌دووربن له نه‌خۆش و په‌تاى كۆلێرا”.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى هه‌ولێر رایگه‌یاند، “هه‌شت حاڵه‌تى گومان‌لێكراو هه‌ن، به‌ڵام چوار تووشبووى كۆرۆنا له ئێستادا له شارى هه‌ولێر هه‌ن”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



