ژووری بازرگانی لە بارەی ناردنی خۆراك و كاڵا لە سلێمانییەوە بۆ دەرەوە روونكردنەوە دەدات

ژوری بازرگانی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە كە وتبێتی لە سلێمانییەوە كاڵاو خۆراك ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەكرێت، بەڵكوو وتومە بەشێك لە بازرگانان و كۆمپانیاكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق نێودەوڵەتین “ھێمای بازرگانیان” هەیە و كاڵا و شتومەك لە وڵاتانی جیهان دەكڕن وهاوردەی دەكەن بۆ عێراق یاخود بەئارەزووی خۆیاندەیفرۆشن بە وڵاتێكی دیكە.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنەوە باس لەوەكراوە گوایە ئێمە لێدوانماندابێت لەسەر ئەوەی كە گوایە لەشاری سلێمانییەوە كاڵاو خۆراك و ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا دەكرێت، ئەمە دوورە لەڕاستییەوە و دەستكاری قسەكانی ئێمە كراوە یاخود قسەكانمان وەك خۆی دانەنراون، چونكە ئێمە وتومانە بەشێك لە بازرگانان و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و عێراق نێودەوڵەتین “ھێمای بازرگانیان” هەیە و دەتوانن كاڵاو شمەك لە وڵاتانی جیهان بكڕن و هاوردە ی بكەن بۆ عێراق یاخود هەر ولاتێكی دیكەی جیهان خۆیان ئارەزوویان لێی بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی بەردەوامی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیاوە نرخی شمەك و كاڵاو خۆراك بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە هاوكات خواست لەسەر كاڵا و خواردەمەنی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە زیادی كردووە، هەروەها بەردەوامی بەرزبوونەوەی سوتەمەنیش بۆخۆی هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك و كاڵاكانە لە بازاڕەكانی جیهاندا و لەدەستەڵاتی ئێمەدا نییە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: خۆشبەختان تا ئێستا هیچ گرفتێكی كەمی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانی هاووڵاتیان لەبازارەكانی هەرێمی كوردستان و سلێمانی ڕووی لە كەمی نەكردووە بەڵكوو بە پێچەوانەوە لە ئێستادا گەنجینەكان پڕن لە خۆراك كاڵا و شمەك بەڵام بەرزبوونەوە لە نرخەكان ڕوویداوە ئەوە پەیوەندی بە بازاڕی جیهانییەوە هەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


