
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا و بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی سەیدسادق، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا كە هەرسێ قوربانییەكە خەڵكی سنووری قەزای سەیدسادقن، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانیش گەیشتوونە شوێنی ڕووداوەكە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی سەیدسادق نزیک گوندی گرێزە، بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر پێكدانان لە نێوان ئەو ئۆتۆمبێلە ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بارهەڵگر لە جۆری نیسان دەبڵ كابینە دروست دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە سێ هاووڵاتی كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە نیسانەكە بوون گیانیان لەدەستداوە، هاوكات بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر تەرمەكانیان ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پۆلیس و كارمەندانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەی زیاتر لە هۆكاری ڕووداوەكە دەستپێكردووە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
32 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
32 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



