
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، سێ كه‌س له سلێمانى به كۆلێرا گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌شڵێت: “10٪ى ئه‌وانه‌ى كه تووشى سكچوونبوون پشكنینى كۆلێرایان بۆ ده‌كرێت”.
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له شارى سلێمانى رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆلێرا زۆر ته‌شه‌نه‌ى كردووه و تاوه‌كو ئێستاش سێ كه‌س له سلێمانى به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
وتیشى: “ئێمه رێكارى پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و ده‌رمانمان هێناوه بۆ سلێمانى، 10٪ى ئه‌وانه‌شى كه تووشى سكچوونبوون پشكنینى كۆلێرایان بۆ ده‌كرێت”.
به وته‌ى وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێم، “كه‌مبارانى و وشكه‌ساڵى یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆلێرا”.
سامان به‌رزنجى له كۆتایی قسه‌كانیدا، “داواى له هاووڵاتییان كرد خۆیان بپارێزن و پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروست باش بن”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



