
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ بەردەوامی ئەو بارودۆخە سیاسییەی كە لەنێوان بەغدا و هەرێم هاتووەتە ئاراوە بەتایبەت لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەسەر دۆسیەی نەوت و پاشان لێچدوانەكەی وەزیری دارایی لە سەر ڕاگرتنی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هێشتا كات لەبردەم حكومەتی هەرێم و بەغدا ماوە بۆ ڕێككەوتن، چونكە ئەگەر هەرێم بەشێكە لە عێراق دەبێت حكومەتی عێراق شایستە داراییەكان بۆ هەرێم بنێرێت، ناشكرێت حكومەتی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ عێراق ناكرێت نەوت و غاز هەناردە بكات.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بارودۆخە سیاسییەی كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هاتووەتە ئاراوە دەبێت چارەسەر بكرێت و ناكرێت درێژەی پێبدرێت چونكە بەردەوامی هێشتنەوەی ئەم دۆخە لێكەوتەی خراپتری بەدوادادێت، بۆیە دەبێت هەردوو حكومەت خۆیان یەكلا بكەنەوە و ئامادەیی خۆیان دەرببڕن بۆ گەیشتنە ڕێكككەوتن چونكە هێشتا كات ماوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەڕێككەوتن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق بۆ حكومەتی عێراق شایستە داراییەكان بۆ هەرێم نانێرێت، هەروەها ئەگەر هەرێم بەشێكە لەعێراق ناكرێت بەبێ گەڕانەوەیە بۆ حكومەتی عێراق، حكومەتی هەرێم نەوت و غاز هەناردە بكات، دەكرێت لەسەر پرسی نەوت و غاز پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبێت كە لەبەرژەوەندی هەردولادا بێت، هەرچەندە پێشتر هەوڵی جدی هەبوون بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا دۆخێكی دیكە هاتووەتە ئاریوە بەتایبەت لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
وتەكانی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە دوێنێ (عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەی ڕاگەیاند كە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی نابێت و بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی (نەوتی هەرێمی كوردستان سامانی ئێمەیە) وێڕای ئەوەی هەرێمی كوردستان بەم وتەیەم دڵگران دەبن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


