“ئه‌و قه‌رزانه‌ى حكومه‌ت لاى مووچه‌خۆرانه له‌برى مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان دابنرێن”

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ى حوزه‌يران، كۆبوونه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه و پێشنیارێكى نوێیان خسته‌ڕوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى حكومه‌ت كه لاى مووچه‌خۆرانه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى لیژنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا ئاماده‌كارى بۆ 12 راپۆرت كراوه كه بریتیبوون له، “ئەو قەرزانەی حکومەت کە لەلای مووچەخۆرانە بەشێوەی “مقاصە” واتە لە مووچە پاشەکەوتکراو و لێبڕاوەکان هەڵیگرێتەوە. پرسی دواکەوتنی مووچە و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان گفتوگۆى له‌باره‌وه كراوه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، نەناردنی بوودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان، داهاتی خاڵە سنوورییەکان، دۆخی دارایی لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان، خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچە و دواکەوتنی، خراپیی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات، دامەزراندنی خراپیی میکانیزمی دابەشکردنی مووچە و دواکەوتنی، خراپیی کۆکردنەوەی باج و ڕسومات كه له راپۆرته‌كاندا باسكراون گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه”.
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، فەرمانبەرانی گرێبەست ، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان، و دەرچووانی دانەمەزراو، زیادکردنی باج و گرانبوونی نرخی بازاڕ، چارەنووسی شایستە داراییەکانی ژنانی بێ هاوسەر و بەخێوکەرانی پەککەوتووان، و کێشەی بێ‌کاری و دامەزراندن له‌و بابه‌تانه‌بوون كه باسكران و له راپۆرته‌كاندا هه‌بوون”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



