ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ 30 كه‌س داده‌مه‌زرێنێت

0
828
مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى كیمیاباران له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستی میلاكی تەندروستی هەڵەبجە و بەتایبەت بۆ نەخۆشخانەی بیارە كە چەند ساڵێكە تەواو بووە و بەهۆی نەبوونی پزیشك و كارمەندەوە نەكرابوویەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ 30 هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان راگەیاند.

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “بە مەبەستی پڕكردنەوەی ئەو كەموكوڕیه‌تیانه‌ى كە لە میلاكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بوونی هەیە كه‌ به‌هۆیەوە نەمانتوانیووە نەخۆشخانەی بیارە بەڕووی هاووڵاتیاندا بكەینەوە كە چەندین ساڵە تەواو بووە، دوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستیی رەزامەندیدرا بە دامەزراندنی 30 كەس لە دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان بەشێوەی گرێبەست بۆ نەخۆشخانەی بیارە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، “هەر هاوڵاتیه‌ك مافی هەیە یەك جار ئەم فۆڕمە پربكاتەوە، ئەوەی زیاتر لە یەك فۆڕم پر بكاتەوە مافی دەفەوتێت هاوكات لە كاتی دەرچوونی ناوەكان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ لیژنەیەكی پسپۆر هەڵسەنگاندن بۆ فەرمانبەر دەكات بۆ زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمانبەر و لیژنە بڕیار لە سەر دامەزراندنی دەدات و دوا بەروار بۆ پركردنەوەی فۆرم كۆتایی دەوامی فەرمی رۆژی 4ى ته‌مموزه‌”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “بە گوێرەی چەند مەرجێك ئەو كەسانە دادەمەزرێن كە پێویستە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت، هەروەها فۆڕمەكان لەلایەن لەدایك بووانی 1ى ئابى 1987 بە سەرەوە پڕبكرێتەوە، كەم ئەندامی سەنگەر و بەركەوتوانی چەكی كیمیاوی لە هەڵسەنگاندنی پزیشكی تازە دەرچوو بێت، هاوكات پێویستیشە پشتگیری موختار كە پەسەندكراوبێت لە قایمقامیەت هەڵەبجە كە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت، لەگەڵ پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی ئەنفال و شەهیدان بۆ ئەو كەسانەی كە كەسی پلە یەكیان هەیە، پشتگیری بۆ زیندانیانی سیاسی و كەم ئەندامانی سەنگەر بۆ ئەو كەسانەی كە كەسی پلە یەكیان هەیە، پشتگیری بۆ ئەو كەسانەی بە شێوەی خۆبەخش كاریان كردوە لە وەزارەتی تەندروستی هاوكات وێنەی بڕوانامەی خوێندن بۆ ئەو كەسانەی كە بڕوانامەیان هەیە”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this