
سڵێمانى هه‌ڵشۆیی و یه‌كێك له‌و پسوڵانهى كه واژووى كردووه له‌كاتى وه‌رگرتنى بڕێك پاره‌دا | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، سلێمان هه‌ڵشۆیی بڕیى هه‌زار و 500 ده‌فته‌ر دۆلار قه‌رزاره و ده‌شڵێت: “له ئێستادا سه‌لامه‌ت و ئازاده و به‌ڵێنیداوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییانه بكات كه پاره‌ى لێوه‌رگرتوون”.
ساڵى رابردوو سه‌رمایه‌دارێك له ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین مایهپوچبوونى خۆى راگه‌یاند به‌ناوى سلێمان هه‌ڵشۆیی و دواتر وێنه و ڤیدیۆكانى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌یان دروست كرد، به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پاره‌ى لێوه‌رگرتوون به بیانووى وه‌به‌رهێنان. هاوكات شه‌وى رابردوو هه‌واڵى ئازادكردنى بڵاوبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى حوزه‌یران، پاش تێپه‌ڕینى نزیكه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارى كه‌يسه‌كه و چۆنیه‌تى ئازادكردنى سلێمان هه‌ڵشۆیی راگه‌یاند و وتى: “له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبار بڕى هه‌زار و 500 ده‌فته‌ر دۆلارى له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه به بیانووى جیاواز و هه‌زار سكاڵاشى له‌سه‌ره”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا جگه له سلێمان هه‌ڵشۆیی كه‌سى تر له كه‌یسه‌كه تێوه‌گلاوه؟ وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشكرایكرد، “له سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه‌دا 94 تۆمه‌تبارمان ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام له ئێستادا 27 تۆمه‌تبار ماون كه له كه‌یسه‌كه‌وه تێوه‌گلاون. من ده‌مه‌وێت بڵێم با ته‌نیا رووى ده‌ممان له سلێمان هه‌ڵشۆیی نه‌بێت، به‌ڵكو له‌و 27 تۆمه‌تباره‌ش بێت كه تێوه‌گلاون، چونكه به‌یه‌كه‌وه مامه‌ڵه‌یان كردووه”.
به وته‌ى وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، “له ئێستادا سلێمان هه‌ڵشۆیی ئازاد و سه‌لامه‌ته، چونكه به كه‌فاله‌ت (ده‌سته‌به‌رى) ئازادكراوه له‌لایه‌ن دادگاوه”.
شۆڕش ئیسماعیل ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شى ئاشكرا كرد كه وه‌ك ده‌سته‌به‌رى دانراوه بۆ ئازادكردنى تۆمه‌تبار و وتى: “سلێمان هه‌ڵشۆیی به كه‌فاله‌تى 155 ملیۆن دینارى عێراقى ئازادكراوه تاوه‌كو رۆژى دادگایی”.
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا سلێمان هه‌ڵشۆیی به‌ڵێنیداوه پاره‌ى ئه‌و هاووڵاتییانه بداته‌وه كه لێى وه‌رگرتوون؟ وته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین روونیكرده‌وه، “تۆمه‌تبار هیچ كێشه‌یه‌كى نییه و له زیندان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئاماده‌یه له ده‌ره‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌وانه بكات كه پاره‌ى لێ وه‌رگرتوون”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



