
SNN
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، بڕیارمانداوه به دامه‌زراندنى 5 هه‌زار ده‌رچووى به‌شه كشتوكاڵییه‌كان، ده‌شڵێت: “له 1ى تهمووز فۆڕم پڕكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 1ى ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دامه‌زراندنه‌كه”.
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى حوزه‌یران، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان راگه‌یاندووه بۆ دامه‌زراندنى 5 هه‌زار دهچوونى كۆلێژه‌كانى كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌ریی به مه‌به‌ستى كاركردن له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كان و فۆڕمى دامه‌زراندنه‌كه‌ش له 1ى تهمموز، ده‌ستبه دابه‌شكردنى ده‌كرێت و تاوه‌كو 1ى ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت”.
وتیشى: “سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داده‌مه‌زرێن ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش واته ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان ده‌بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له پرۆژهماندا هه‌یه كه ده‌ستبه‌رى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ین كه كارمه‌ندى پرۆژه كشتوكاڵییه تایبه‌ته‌كانن بۆ ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان هه‌بێت”.
به وته‌ى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم، “له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى كشتو‌كاڵى نوێ ده‌كرێته‌وه هه‌لى كارى زیاتریش بۆ ده‌رچووانى كۆلێژى كشتوكاڵ ده‌ڕه‌خسێنرێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



