“دەیانەوێت بەشەڕ بێت یان بە یاسا داهاتی فرۆشتنی نەوت بگەرێتەوە بەغدا”

نەوتی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەو هێرشانەی كە دەكرێنە سەر كیڵگەی غازی كۆرۆمۆر، دوو ئاماژەی ڕوون لە خۆدەگرێت، ئاماژەیەك ئەوەیە بە شەڕبێت یان بە یاسا دەبێت داهاتی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا، ئاماژەیەكی دیكەش ئەوەیە كە نەهێڵدرێت هەرێم لەڕووی ژێرخانی نەوت و وزەوە بەهێز ببێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هێرشانەی كە دەكرێنە سەر كیڵگەكانی غاز و نەوت چەند هۆكارێكی لەپشتە، یەكێك لەوانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپەیمانی لەگەڵ سەدرییەكان و حەلبوسی هەبوو، لە ئێستادا ئەو هاوپەیمانییە نەماوە و پارتی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە كە لەگەڵ لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دابنیشێت ئەمە هۆكارێكی پشت ئەو هێرشانەوەیە و هەندێك لایەن نایانەوێت سەقامگیری لەناوچەكەدا دروست ببێت و حەز بەیەكگرتووی كورد ناكەن لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی هێرشەكان بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا نرخی نەوت و سوتەمەنی لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەندێك لایەن نایانەوێت هەرێمی كوردستان لە ڕووی ژیرخانی ئابورییەوە بەهێز ببێت بەتایبەت لەڕووی غازی سروشتییەوە كە ڕەهەندێكی سیاسی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و وڵاتانی دەوروبەر ڕێگەنادەن بە ئاسانی غازی سروشتی هەرێم ڕەوانەی دەرەوە بكرێت و ببێتە جێگرەوەی غازی ئەوانە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەمانەی ئێستا ڕوودەدەن دوو ئاماژەی ڕوون لە خۆدەگرن، ئاماژەیەك ئەوەیە بەشەڕبێت یان بە یاسا دەبێت داهاتی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بگەڕێتەوە بەغدا، ئاماژەیەكی دیكەش ئەوەیە كە نەهێڵدرێت هەرێم لەڕووی ژێرخانی نەوت و وزەوە بەهێز ببێت، بەڵام لە هەردوو حاڵەتەكەدا ئەگەر كورد یەك دەنگ و یەكگرتوو بێت دەتوانێت ئەم قۆناغەش تێپەڕێنێت و لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێككەوتن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



