
SNN
لە نزیک شاری سان ئانتنیۆی ویلایەتی تەکساس لەناو بارهەڵگرێکدا تەرمی 46 کۆچبەر دۆزرانەوە.
هاوکات بەرپرسانی ناوچەکە رایانگەیاند، 16 کەس رزگارکراون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە کە چواریان منداڵن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە لە ناوبارهەڵگرەکەدا نە ئامێری فێنککەرەوە بوونی هەبوو نە ئاویشی تێدابووە هەربۆیە ئەو کۆچبەرە نایاساییانە بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەو کۆچبەرانە بە نایاسایی لە سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکا پەڕیبوونەوە. لەو بارەوە ران نیرەنبێرگ سەرۆکی شارەوانی سان ئانتنیۆ رایگەیاند: ئەو کەسانە دەیانویست ژیانێکی باشتر بدۆزنەوە، بەڵام بە تراژیدیایەکی ترسناک کۆتایی بە خەنەکانیان هات.
بە تۆمەتی گواستنەوەیان بە قاچاخ سێ کەس دەستگیرکراون.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19 hours لهمهوپێش



