هاوشێوەی نرخی بەنزین نرخی غازی شلی ئۆتۆمبێلیش ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد

سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەگەرچی لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو نرخی غازی شل جێگری بەخۆیەوە بینیبوو كە هەر لیترێك بە 500 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرا، بەڵام لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا دووجار نرخی غازی شل بەرز بووەتەوە لە 500 دینارەوە بەرز بوویەوە بۆ 525 دینار و ئەمڕۆش جارێكی دیكە نرخەكەی بۆ 550 دینار بەرز بوویەوە، غازفرۆشێكیش ئاماژە بەوەدەكات هۆكاری بەرزبوونەوەی غاز پەیوەندی بە كەمبوونەوەی غازە لە كارگەكاندا.
سۆران زەیدان، یەكێك لە و شۆفێرانەی كە سیستەمی ئۆتۆمبێلەكەی لە بەنزینەوە گۆریوە بۆ غاز بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لەماوەی رابردوودا نرخی بەنزین بەرزبوویەوە و هەروەها خراپی كوالیتی بەنزینیش وایكرد كە سیستەمی سوتەمەنی ئۆتۆمبیلەكەم بگۆڕم بۆ غاز، تارادەیەكی باش سودم لێبنیی ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەڕووی نرخ و كوالتییەوە لە بەنزینكە زۆر باشتر بوو، بەڵام بەداخەوە ئێستە گۆڕانكاری لە نرخی غازیش هاتووەتە ئاراوە لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا دووجار نرخی غاز گۆڕانكاری بەسەردا هاتوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەفتەی پێشوو نرخی لیترێك غاز بە 500دینارتێماندەكرد بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی لیترێك غاز بۆ 525 دینار بەرز بوویەوە و ئەمڕۆش نرخەكەی بۆ 550 دینار بەرز بوویەوە، ترسمان لەوەهەیە كە لەڕۆژانی داهاتوودا نرخەكەی زیاتر بەرز ببێتەوە بگاتە هەزار دینار یان زیاد لە هەزار دینار، ئەوەش جارێكی دیكە بارگرانی لەسەر شۆفێران دروستدەكات و هۆكاریكیش دەبێت بۆ گرانبوونی غازی ماڵانیش.
نەجمەدین ئەحمەد، یەكێك لە بریكارەكانی فرۆشتنی غاز بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە بڕێكی كەمتر لە هەفتەی پێشوو بۆ كارگەكانی غاز دابیندەكرێت هەر ئەوەش وایكردووە كە نرخەكەی بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێل بەرزبكرێتەوە بەڵام تائێستا بۆ غازی ماڵان نرخەكەی جێگیرە و دەستكاری نەكراوە و هەر بوتڵێك غاز بە هەشت هەزار و 500 دینار دەدرێتە هاووڵاتیان، بەڵام نازانین لە ڕۆژانی داهاتوودا نرخەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە یاخود وەك خۆی دەمێنێتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



