“سوپاسى توركیا ده‌كه‌م كه رازیبوو سوید و فینله‌ندا ببنه ئه‌ندامى ناتۆ”

جۆو بایدن
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سوپاى توركیا ده‌كه‌م كه رازیبوو سوید و فینله‌ندا ببنه ئه‌ندامى ناتۆ، وتیشى: “رێڕه‌وى ناردنى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانیا بۆ وڵاتان ده‌كه‌ینه‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى حوزه‌یران، جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “سوپاسى وڵاتى توركیا ده‌كه‌ین كه رازیبوو سوید و فینله‌ندا ببنه ئه‌ندامى ناتۆ، چونكه ئه‌وه بۆ داهاتوو و سه‌قامگیرى جیهان گرنگه”.
قسه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له په‌راوێزى لوتكه‌ى جى 7 له ئیسپانیا ده‌ستیپێكرد و بڕیاره ئه‌و دوو سه‌رۆكه چه‌ندین بابه‌ت تاوتوێبكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوور له بابه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و توركیا وتى: “رێڕه‌وى ناردنى دانه‌وێڵه‌ى ئۆكرانیا بۆ وڵاتان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاربێت له چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى خۆراك له جیهاندا”.
سوپاسكردنى توركیا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه له كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و توركیا به خراپترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕن له ئێستادا كه له مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا هاوشێوه‌ى نه‌بووه و به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه خراپه‌شى كه هه‌یانه ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵه به‌هاى لیره‌ى توركى زۆرترین دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیووه له مێژووى خۆیدا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ڵاوسان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


