
داهاتى نه‌وت | فۆتۆ: Orient Research Centre
SNN
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕ و به‌هاى نه‌وتى فرۆشراوى خۆى له مانگى حوزه‌یراندا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، مانگى رابردوو به به‌هاى زیاتر 11 ملیار دۆلار 101 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌كراوه.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ى تهمموز، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له مانگى رابردوودا هاتووه، “بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیاى نیشتمانیی به بازاڕیكردنى نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا 101 ملیۆن و191 هەزار و 236 بەرمیل نەوت فرۆشراوە”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا بڕى پاره‌ى نه‌وته فرۆشراوهكهش خراوه‌ته‌ڕوو، “كه به 11 ملیار و 505 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه و هه‌ر به‌رمیلێكى به 113 دۆلار و 70 سه‌نت بووه”.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌باره‌ى به‌رهه‌مى كێڵگه نه‌وتییه‌كان له مانگى ره‌مه‌زاندا له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “بەرهەمی ئەم مانگە لە بیر و کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 97 ملیۆن و 980 هەزار و 589 بەرمیل بووە، بەڵام بەرهەمى نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک بەڕێگای بەندەری جیهانی تورکی گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 910 هەزار و 887 بەرمیل نه‌وت. رۆژانە عێراق 3 ملیۆن و 373 هەزار بەرمیلی فرۆشتووە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



