
گەڕەکی هەواری شار لە هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
كۆمەڵەی دەرونناسانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكەن كە هۆكارەكانی زیادبوونی كوشتن و توندوتیژی لەهەرێمی كوردستان بۆ چارەسەرنەكردنی كێشە دەروونی و كۆمەڵەیەتییەكان دەگەڕێتەوە كە رۆژانە ڕوو لە زیادبوون دەكەن، جەختیش لەوەدەكەنەوە كە بەهۆی نەبوونی سەنتەری توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونییەوە لە گەڕەكەكاندا ناتوانرێت كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان چارەسەر بكرێن.
لە راگەیەندراوێكی كۆمەڵەی دەرونناسانی كوردستان كە وێنەیەكیان بۆ SNNناردووە ئاماژە بەوەكراوە، هۆكاری زیادبوونی كوشتن و توندووتیژی لەهەرێمی كوردستان هۆكارەكەی بۆ چارەسەرنەكردنی كێشە دەروونی و كۆمەڵەیەتییەكان دەگەڕێتەوە كە ڕۆژبە ڕۆژ كێشە كۆمەلایەتی و دەرونییەكان ڕوولە زیادبوون دەكەن، هاوكات یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی زیادبوونی كوشتن و توندوتیژی دانەمەزراندنی دەرچووانی بەشە دەروناسییەكانە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی ئەوەی تائێستا سەنتەرەكانی توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی لە گەڕەكەكاندا بوونیان نییە وناتوانرێت كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان چارەسەر بكرێن ئەمەش بووەتە هۆكاریك بۆ زیاد بوونی حاڵەتەكانی كوشتن و توندوتژی، بۆیە پێویستە لە هەموو گەڕەكێكدا سەنتەری خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی هەبێت، وەك چۆن قوتابخانە و نەخۆشخانە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لە هەموو قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكاندا توێژەری كۆمەڵایەتی دابمەزریندرێن.
ڕاگەیەندراوەكەی كۆمەڵەی دەرونناسان لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی ئامارێك كە دەستی SNN كەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو، لەسەرەتای شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە هەر چوارپارێزگاكەی هەریم 50 پیاو ژن لەهەرێمی كوردستان كوژراون كە زۆرترین حاڵەتی كوشتن لە پارێزگای هەولێر تۆماركراوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



