له ههرێم جارێكى تر كۆرۆنا بڵاوبووهتهوه و رۆژانه 500 كهس تووشدهبن

نهخۆشخانهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنا لە پارێزگاكانی هەرێم بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 500 كەس و لەماوەی یەك هەفتەی رابردووشدا دوو هەزار و 440 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسهكه بوون.
سامان شێخ لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئهمڕۆ شهمه 2ى تهمموز، بە SNNی راگەیاند، “بە چەند هۆكارێكی جیاواز جارێكی دیكە ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی روویان لە بەرزبوونەوە كردووە، بەڵام خۆشبەختانە ئەوانەی تووشدەبن باری تەندروستییان هێندە ناجێگیر نابێت كە پێویست بەوەبكات لە نەخۆشخانە بخەوێندرێن بەڵكو ئەوانەی تووشدەبن تەنیا هەڵگری ڤایرۆسەكەن و لەماڵەوە دەمێننەوە”.
وتیشى: “هۆكاری تووشبوون و دووبارەی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسەكە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هەیە، هاوكات هۆكارێكی دیكەش پەیوەندی بەو تێكەڵاوییە زۆرەوە هەیە كە لە بازاڕ و شوێنەگشتییەكان بەدیدەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاتنی گەشتیارێكی زۆر لە پارێزگاكانی دیكهى عێراق و دەرەوەی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی دیكەی هەرێم هۆكارى زۆربوونی تووشبوونه بە كۆرۆنا”.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “هەرچەندە هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەوەی نەخۆشخانەیەك تایبەت بكەین بە تووشبووانی كۆرۆنا، بەڵام زۆر گرنگە هاووڵاتییان رێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر و ئەوانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە دەتوانن سەردانی بنكەكانمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا”.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكەی 500 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون بەجۆرێك 188 تووشبوویان لە پارێزگای هەولێر و 109 كەسیان لە سلێمانی191 كەس لە دهۆك و دوو كەس لە هەڵەبجە و پێنج كەسیشیان لە گەرمیان تۆماركراون.
ههر بهپێى ئامارهكانى وهزارهتى تهندروستى لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان، دوو هەزار و 440 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە تۆمارنەكراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


