نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی فۆڕمی کرێنشینیان پڕکردووەتەوە

پرۆژە وەستاوەکانی گەرمیان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی نزیكەی هەفتەیەكە دەستەی وەبەرهێنان لەڕێگەی فۆڕمێكەوە ناوی ئەو كەسانەی تۆماركردووە كە كرێنشینن ئەمڕۆ دوا وادەبوو بۆ پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە، هاوكات دوو رۆژی دیکەش درێژکرایەوە بۆ کرێنشینان، بۆ ئەومەبەستەش بەشی پلاندانانی پارێزگاكان و ئیدارەسەربەخۆكان فۆڕمەكان بلاودەكەنەوە و پاشان وردبینی لە ناوەكان دەكرێت و دواتر بەفەرمی ناوەكان بلاودەكرێنەوە كە شایستەی وەرگرتنی یەكی نیشتەجێبوونن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەشی پلاندانانی پارێزگای سلێمانی دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو ئەمڕۆ دواوادەبوو بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان ئەوەی دوای ئەوەی نزیكەی هەفتەیەكە دەستكراوە بە پڕكردنەوەی فۆڕمەكە و تائێستاش زیاد لە 100هەزار فۆڕم لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پڕكراونەتەوە و سبەی یەكشەممەش دەستدەكرێت بەجیاكردنەوەی فۆرمەكان.
ئاماژە بەوەكراوە، لەڕێگەی دەستەی وەبەرهێنانەوە فۆڕمەكان دابەشدەكرێن بەسەر بەشی پلاندانانی پارێزگاكان و یەكەئیدارییە سەربەخۆكان، پاشان لیژنەیەكی تایبەت لە بەشی پلاندانان دیاری دەكرێت بۆ پێداچوونەوە و وردبینیكردنی فۆڕمەكان، پاشان فۆڕمەكان لەلایەن ئەو لیژنەیەوە پەسەند دەكرێن و ئەو ناوانە بڵاودەكرێنەوە كە شایستەن بە پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون.
لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە هەرچەندە حكومەتی هەرێم بڕیاریداوەبە دروستكردنی 20هەزار یەكەی نیشتەجێبوونی بۆ كرێنشینان بە شێوەی قیستی درێژخایەن، بەڵام تائێستا وردەكاری بەشی هەر پارێزگایەك و ئیدارەسەربەخۆكان دیاری نەكراوە لەو 20 هەزاریەكە چەندیان بەردەكەوێت، بۆیە پێدەچێت بەگوێرەی ئەو فۆڕمانەی كە پڕكراونەتەوە بڕیار لەسەر ژمارە و پشكی هەر پارێزگایەك بدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


