دارستانە سروشتییەكان مەترسی لەناوچوونی تەواوەتییان لەسەرە

0
759
ژینگه‌

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و دابەشنەكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا، هاووڵاتیان بەتایبەت گوندنشینان پەنا بۆ بڕینەوەی درەختی دارستانە سروشتییەكان دەبەن، بەرپرسی ڕێكخراوێكی ژینگەیی ئاماژە بەوەدەكات ساڵانە زیاد لە 10 هەزار درەختی دارستانە سروشتیەكان لەناوچە كوێستانییەكانی هەرێم لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەبڕدرێنەوە و لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردووش لە %50ی دارستانە سروشتییەكان لەناوچوون.

ڕێبوار كەمال، بەرپرسی ڕێكراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە بە SNNی ڕاگەیاند: لە ڕیزبەندی مەترسییەكانی لەناوچوونی دارستانە سروشتییەكان لەدوای ئاگركەوتنەوە بریتیە لە بڕینەوەی دارستەكان لە مرۆڤەكانەوە، چونكە بەداخەوە ساڵانە لەناوچە كوێستانییەكان وەك پێنجوێن و شارباژێر و قەرەداغ ساڵانە زیاد لە 10 هەزار داری سروشتی بەشێوەیەكی زۆر نازانستیانە دەبڕدرێنەوە كە ئەگەری جارێكی دیكە سەوزبوونەوەیان نییە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەبڕینەوەی ئەو دارانەدا مشاری كارەبایی بەكار دەهێندرێت كە لەبری ئەوەی پەلوپۆی دارەكان ببڕدرێتەوە لە بنەوە دارەكان دەبڕدرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە ڕێكخراوەكانی ژینگە لە هەرێمی كوردستان هەرزوو هەستان بەمەترسییەكانی لەناوچوونی دارستانە سروشتییەكان كردووە، بەجۆرێك لە هەندێك ناوچەی كوردستان ئێستا شوێنێك نەماوە بەناوی دارستانی چڕی سروشتی بەڵكوو بووەتە دارستانی تاك درەخت، چونكە ناوبەناو دارە بەتەمەنەكان بڕدراونەتەوە و ئەوەی ماوەتەوە چەند درەختێكی كەمن كە ئەوانیش لەداهاتوودا دەبڕدرێنەوە، هاوكات بە گوێرەی ڕاپۆرتێك كە خودی وەزارەتی كشتوكاڵ بوی كردووەتەوە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لە %50ی دارستانە سروشتییەكان لەناوچوون.

بەرپرسی ڕێكخراوی ملەكەوە بۆ پارتستنی ژینگە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر دۆخەكە بەم جۆرەی ئێستابێت و حكومەت ئاوڕی جدی لە ژینگە و دارستانە سروشتییەكان نەداتەوە و لە وەرزی سەرماو بەفروباراندا سوتمەنی دابەشنەكات، ئەوا ئەو لە %50 دارستانە سروشتیەشی كە ماوەی لەچەند ساڵێكی ئایندەی كەمدا ئەوانیش لەناودەچن، دواتر كاریگەرییە خراپكانی لەناوچوونی ئەو دارستانانە دەردەكەون هەر لەڕووی گۆڕانی كەشوهەواو كەمبارانی و پیسبوونی هەواو چەندین گرفتی دیكەی ژیگەیی.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this