لەپێناو پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەنگاوێک دەنرێت

0
398

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێكە بە بیانووی قەیرانی دارایی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە و شایستە داراییەكانیان بۆ خەرجنەكراوە، بەڵام لەئێستادا دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم لەئاستێكی باشدایەو نرخی نەوت بەرز بووەتەوە، بۆیە بەمەبەستی دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران یاداشتێكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.

رۆژان شەهید حەمەڕەش، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی راگەیاند: پرسی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لەداموو دەزگاحكومییەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێكە لەو بابەتانەی كە بەردەوام فەرمانبەران داوای ئەو مافەیان دەكەن، هاوكات ئێمەش لە پەرلەمان بەردەوام داوای گێڕانەوەی ئەو مافە یاساییەی فەرمانبەرانمان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەچەند ساڵی ڕابردوودا كاتێك حكومەت بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی دەركرد، ئەو كات بیانووی ئەویان هەبوو كە قەیرانی دارای و شەڕی داعش لەئارادایەو حكومەت لەتوانایدا نییە مووچە دابینبكات، بەڵام لەئێستادا دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم زۆرباش بووە و داهات زیادیكردووە و نرخی نەوتیش بەردەوامە لەبەرزبوونەوە ئەو قەیرانەی لەماوەكانی ڕابردوو هەبوو تاڕادەیەكی باش تێپەڕیوە و كاتی ئەوەهاتووە حكومەت بە بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی بچێتەوە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو دەستكردنەوە بە پلەبەرزكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران، لەلایەن ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانەوە یاداشتمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆئەوەی ئەوانیش حكومەت ئاگادار بكەوەو لەكاتی پێویست وەزیرەكان بانگهێشتی پەرلەمان بكەن، هاوكات ئێمەش وەك پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان بەردەوام دەبن لەبەدواداچونی ئەو داواكارییانەو گەڕانەوەی مافەكانی فەرمانبەران.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this