
بانكى ناوه‌ندى عێراق | فۆتۆ: Alarab
SNN
جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه بتوانن ده‌ستكارى به‌هاى دۆلار بكه‌ن و ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر ده‌ستكارى به‌هاى دۆلار بكه‌ین ئابووریى عێراق ده‌ڕوخێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌مار خه‌ڵه‌ف، جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “ناوبه‌ناو چه‌ند هه‌وڵێك ده‌درێن بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه جگه له ده‌نگۆیه‌ك هیچى تر نین كه شه‌قامى گشتى پێوه سه‌رقاڵ ده‌كرێت، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكه كه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دایه نه‌وه‌ك په‌رله‌مانتاران و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران”.
وتیشى: “تاوه‌كو ئێمه بڕیارى له‌باره‌وه نه‌ده‌ین كه‌س ناتوانێت بڕیار له‌م باره‌یه‌وه بدات و هه‌ركه‌سیش باسى بكات ته‌نیا بۆ جوڵاندانى هه‌ستى شه‌قام ئه‌م كاره ده‌كات”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌ئێستادا ده‌ستكارى به‌هاى دۆلار بكرێت عه‌مار خه‌ڵه‌ف ئاماژه به‌وه ده‌كات، “نه‌خێر، نرخى دۆلار وه‌ك خۆی دەمێنێتەوە و لە ئێستاشدا ناتوانین دەستکاری بەھاکەی بکەن، چونکە دەبێتە ھۆی داڕمانی ئابووری عێراق”.
جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق له‌باره‌ى یه‌ده‌گى دراوى بیانى عێراق روونیده‌كاته‌وه، “ئێستا یەدەگی دراوە بیانییەکان لە بانکی ناوەندی 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، پێشمانوایه ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت به به‌رزى بمێنێته‌وه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته 90 ملیار دۆلار”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


