
SNN
ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەرکە دیپلۆماسییە یەک ساڵیەکەم لە ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت. سەرەڕای ئەوەی کە بەدڵتەنگی ماڵئاوایی دەکەم, تکایە بزانن کە من ھەرگیز لە بیرتان ناکەم.
راشیگەیاند: بەگەڕانەوە بۆ ساڵی ڕابردوو گەیشتوومەتە ئەو دەرەنجامەی کە کوردستان منی گۆریوە. ئەمڕۆ, من خۆشەویستییەکی قوڵ و رێزێکی بێ پایانی خەڵکی کوردستان لە دڵی خۆمدا جێکردۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: میواندۆستیتان و بەردەوام پێشوازیکردنتان لە من و ھاوپیشە ئەمریکییەکانم لە بیرناکرێت. سوپاس بۆ ھاورێیەتی و یادەوەری و کاری زۆر گرینگ کە پێکەوە بەدەستمان ھێناوە. ھەروەھا سوپاس بۆ ھاوبەشیکردنی کەلتورە جوانەکەتان, من بەتایبەتی بیری دۆڵمە و کوفتە دەکەم.
سەبارەت بە جێگرەوەکەشی ئاماژەی بەوەکردووە: من ئێوە لە ناو دەستی کەسێکی باش بەجێدەھێڵم. من دەزانم ئێوە بەخێرھاتنێکی گەرمی جێگرەوەکەم دەکەن. لە سەرتای مانگی ئابدا,چاوتان لەسەر سەکۆکانی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانمان بێت بۆ ناسینی کونسوڵی گشتی نوێ.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



