رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ره‌تیده‌كاته‌وه داواكارییه‌كانى تره‌مپ جێبه‌جێ بكات

President Trump at the daily coronavirus briefing on Tuesday, when he declared his intent to halt funding to the World Health Organization; and Tedros Adhanom Ghebreyesus, director-general of the WHO.
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ره‌تیده‌كاته‌وه داواكارییه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ جێبه‌جێكردنى چاكسازى په‌سه‌ند بكات، سه‌رۆكى ئینستیتوتى ئۆنیهڵ-یش تایبه‌ت به ته‌ندروستى جیهانى ده‌ڵێت: “ئه‌م سیاسه‌ته‌ى تره‌مپ ده‌بێته هۆكارى گیانى له‌ده‌ستدانى خه‌ڵكى بێ تاوان”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز، بڵاویكرده‌وه، “ئه‌ندامانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داواكارییه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا فه‌رامۆش بكه‌ن، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانى خۆیان”.
رۆژى سێشه‌ممه 20ى ئایار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وێنه‌ى نامه‌یه‌كى تایبه‌تى بڵاوكرده‌وه كه ناردوویه‌تى بۆ تێدرۆس ئەدهانۆم، سه‌رۆكى رێکخراوی تەندروستیی جیھانی تێیدا هاتووه، “ئەگەر رێکخراوی تەندروستیی جیهانی چاکسازیی ریشه‌ى لەماوەی 30 رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامنه‌دات، راگرتنی پارەدارکردنی ئه‌و رێكخراوه كه كاتیه دەکەمە هەمیشەیی و چاو بە ئەندامیێتییمان لەو رێکخراوە دەخشێنمەوە”.
هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپ ته‌نانه‌ت له ناوخۆى ئه‌مریكاش ره‌خنه‌یان له‌سه‌ره و له‌و باره‌یه‌وه لاورین گۆستن، سه‌رۆكى ئینستیتوتى ئۆنیهڵیش تایبه‌ت به ته‌ندروستى جیهانى له زانكۆى جۆرجتاون ده‌ڵێت: “ئه‌م جۆره كاره نابه‌رپرسیارانه و ئاگربه‌ردانه ته‌ندروستیى جیهان له‌لایه‌ن ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌بێته هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى كه‌سانى بێ تاوان”.
زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مریكاوه وابریناكهنهوه كه رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى زانیارى شاردبێته‌وه له‌باره‌ى كۆرۆنا و له‌گه‌ڵ چین رێككه‌وتنى ژێربه‌ژێرى هه‌بێت، له‌و باره‌یه‌وه ڤێرچین هێنریكسۆن، وته‌بێژى كۆمسیۆنى ئه‌وروپى ده‌ڵێت: “كاتى ئه‌وه‌یه جیهان یارمه‌تى یه‌كترى بدات، نه‌وه‌ك په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاراسته‌ى یه‌كترى بكه‌ین”، هاوكات ڤالانتینا ماتڤینكۆ، وته‌بێژى په‌رله‌مانى رووسیا ده‌ڵێت: “مۆسكۆ له‌پشت رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى ده‌وه‌ستێت هیچ هۆكارێك نیه بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه داواى لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین یان گومانمام له كاره‌كانى ئه‌و رێكخراوه هه‌بێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20 hours لهمهوپێش



