“هیچ بڕیارێك نیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ دواى جه‌ژن”

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند: له ئێستادا نه‌خۆشانى كۆرۆنا له یه‌ك نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌كانى تریش ده‌كه‌ینه‌وه، وتیشى: “هیچ بڕیارێك نیه بۆ درێژكردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ دواى جه‌ژن”.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “له سێ رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا هاوشێوه‌ى شار و شارۆچه‌كانى تر‌ى هه‌رێم له سلێمانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ په‌یڕه‌وده‌كرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش تایبه‌ته به جه‌ژن نه پێش جه‌ژن و نه دواى جه‌ژن ناگرێته‌وه، هیچ بڕیارێك نیه له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ دواى جه‌ژن درێژبكرێته‌وه”.
پارێزگارى سلێمانى له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستى نه‌خۆشانى كۆرۆنا له‌و پارێزگایه وتیشى: “دۆخى ئه‌و 40 نه‌خۆشه‌ى كه له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ى سه‌رچنار تایبه‌ت به كۆرۆنا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن باشه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌رگاى نه‌خۆشخانه‌كانى تر‌ى كۆرۆنا-ش ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئاماده‌ن نه‌خۆش وه‌ربگرن”.
له‌باره‌ى تۆماركردنى حاڵه‌تى نوێ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌و پارێزگایه هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “راسته حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنا له هه‌ڵكشاندان، به‌ڵام په‌تاكه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، تاكه رێگه‌ش بۆ ده‌رنه‌چوونى ئه‌م دۆخه له كۆنترۆڵ ئه‌وه‌یه كه ئێمه پابه‌ندى رێنماییه‌كان بین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



