نووسراوى لێخۆشبوو‌ن له مووچه‌ى خانه‌نشینى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى هه‌رێم كرا

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه واژووى سه‌رۆكى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستانى پێوه‌یه داواكارى لێخۆشبوونى ئاره‌زوومه‌ندانه له مووچه‌ى خانه‌نشینى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان واژوو كراوه و ئاراسته‌ى گشت په‌رله‌مانتاران كراوه له به‌روارى 20ى ئایار، هاتووه، “به پشبه‌ستن به یاساى ژماره (2) ساڵى (2020) مادده‌ى (7) بڕگه‌ى چواره‌مى ياساى چاكسازى له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازه‌كان و خانه‌نشینى له هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له خولى پێنجه‌م و په‌رله‌مانتارانى به‌ڕێزى خانه‌نشین له خوله‌كانى تر، ده‌یانه‌وێت ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ستبه‌ردارى مووچه‌ى خانه‌نشینى ببن، ده‌توانن له رێكه‌وتى 1ى ته‌موزى 2020ه‌وه بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان بكه‌ن، به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى رێوشوێنى پێویست”.
ده‌قى نووسراوه‌كه

More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19 hours لهمهوپێش



