ژنێك له هه‌ڵه‌بجه 50 ده‌فته‌ر دۆلارى هاووڵاتییان ده‌بات و هه‌ڵدێت

هەڵەبجە
SNN – تایبەت
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه له ناحیه‌ى خورماڵى سه‌ربه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ژنێك له‌ڕێگه‌ى كڕینى ئامێرى كاره‌بایی و كه‌لوپه‌لى گرانبه‌هاوه بڕى نیو ملیۆن دۆلارى هاووڵاتییانى بردووه و هه‌ڵاتووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له خاوه‌نقه‌رزه‌كان و پۆلیس وه‌ریگرتوون، “چیرۆكى ده‌ستپێكردنى رووداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه ئه‌و ژنه له‌ڕێگه‌ى كڕینى ئامێرى كاره‌بایی و كه‌لوپه‌لى گرانبه‌ها و مۆبایل و كه‌لوپه‌لى ئه‌لیكترۆنى بڕى 500 هه‌زار دۆلارى له هاووڵاتییان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستاوه به دانانى به‌ڵگه‌نامه‌ى خاوه‌ندارییه‌تى ساخته‌ى زه‌وى و ئۆتۆمبێلى گرانبه‌ها تاوه‌كو كه‌لوپه‌له‌كانى وه‌رگرتووه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌لوپه‌له‌كانیان پێداوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵاتووه و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانیش ساخته‌ن”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “تۆمه‌تباره‌كه ناوى (ن.ح) و كادیرى یه‌كێك له حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه و له ناحیه‌ى خورماڵ نیشته‌جێیه، به‌ڵام له ئێستادا هه‌ڵاتووه و شوێنى نیشته‌جێبوونى نادیاره”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN هۆكارى مایهپوچبوونى تۆمه‌تباره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆرى ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌له گرانبههایانهى كه كڕیونى به نرخێكى هه‌رزانتر فرۆشتوونى، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه پاره‌ى ئه‌و كه‌سانه بداته‌وه كه كه‌لوپه‌له‌كانیان لێكڕیووه”.
یەكێك لەو خاوەن پێشانگایانه‌ى كە بڕی 30 هەزار دۆلار ئامێری مۆبایل و ئامێری كارەبایی بەو ژنە داوە قسەی بۆ SNN كرد و وتى: “ئەو ژنە لە سەرەتادا متمانەیەكی باشی لای خاوه‌ن پێشانگاكانى سنوورەكە دروستكرد، خۆى ئۆتۆمبێلی گرانبەهای پێ‌بوو و خۆی بە خاوەنی رووبەرێكی زۆر لە زەوی و زاری سنووركە دەزانی و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كه سه‌روه‌ت و سامانى زۆره، بۆیه كاتێك دەهات داوای ئامێرەكانی دەكرد كۆپی بەڵگەنامەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی گرانبەها و گرێبەستی خاوەنداری زەوی و زاری بۆ دەهێناین، بەڵام دوای ئەوەی كە دیارنەما بۆمان دەركەوت كە زۆرێك لەو بەڵگەنامانە ساختەكراون و فەرمی نین”.
SNN ئەوەشی زانیوە، “ژمارەیەك له خاوه‌ن پێشانگاكان لە پۆلیس سكاڵایان تۆماركردووە، پۆلیسی هەڵەبجەش كەسوكاری ( ن، ح) بانگهێشتی بنكەی پۆلیس كردووە و داوای ئەوەیان كردووە كە شوێنی تۆمه‌تبار ئاشكرابكەن بۆ ئەوەی كێشەكە زۆرتر قوڵ نەبێتەوە و بتوانن بەئاسانی چارەسەری بكەن، بەڵام كەسوكاری ( ن.ح ) بێئاگایی خۆیان لە شوێنی مانەوەی ناوبراو دەربڕیووە و تائێستاش نازاندرێت ئەو ژنە لە كوێ‌یە ئاخۆ چووەتە دەرەوەی وڵات یاخود هەر لە هەرێمی كوردستان ماوەتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


