
ناو بازاڕى شارى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی نزیكبوونەوە لە رۆژانی جەژنی قوربان لیژنەكاننمان سەردانەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ناوبازاڕو شوێنە گشتییەكان، ئەوەش بەمەبەستی چاودێریكردنی نرخی و كاڵاو شمەك و خۆراك، هەر بازرگان و دووكاندارێكیش لەڕۆژانی پێش جەژن نرخ بەرزبكاتەوە ڕووبەڕووی لێپچینەوەی دەكەینەوە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی SNNی ڕاگەیاند: بەبۆنەی نزیك بوونەوە لە ڕۆژانی جەژنی قوربان و بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخ و هەروەها رێگەگرتن لە ساغكردنەوەی بەرهەمی ماوەبەسەرچوو، سەردانی لیژنەكانمان بۆ ناوبازاڕو دووكان و شوێنە گشتییەكان چڕتركردووەتەوە بەردەوام بەشەو بەڕۆژ سەردانی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەكەن و ڕێگەنادەن ئەم چەند ڕۆژەی پێش جەژن وەك هەلێك بەكاربهێندرێت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی چەند بازرگان و دوكاندارێك لەبەرزكردنەوەی نرخەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە هۆشداری دەدەین بزانین هەر بازرگان و دوكاندارێك بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە دۆخەكە لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەقۆزنەوە و هەڵدەست بە بەرزكردنەوەی نرخ یاخد ساغكردنەوەی هەر خۆراك و بابەتێكی ماوەبەسەرچوو، ئەوا بە توندتین شێوە رووبەڕوویان دەبینەوە و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، داوا لەهاووڵاتیان دەكەین لەهەر شوێنێك هەستیان بەوەكرد كە بەبۆنەی ڕۆژانی جەژن نرخەكان لەڕادەبەدەر بەرزكراونەتەوە یاخود گومانیان لەهەر كاڵاو خۆراك و خواردنێك هەبوو لە بەرواری ماوەبەسەرچوونكەی دەتوانن پەیوەندی بە لیژنەكانماوەو بكەن و ئێمەش لای خۆمانەوە بەدواداچوونی بۆ دەكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


