عەلوە پارەمان لێوەربگیرێت بەرهەمەكانمان لە بەردەم پارێزگای سلێمانی هەڵدەڕێژین
یەکێک لە عەلوەکانی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی جوتیارانی سنووری دەشتی شارەزوور و سلێمانی و دەوورووبەری، بەبیانووی پشكنینی ئەو خۆراك و سەوزەومیوانەی كە لەلایەن جوتیارانەوە دەهێندرێنە عەلوەی سلێمانی بڕی پێنج هەزار دینار لەهەر جوتیارێك وەردەگیرێت، بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ بەشێك لە جوتیارانی خاوەن بەرهەم لەبەردەم عەلوەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای هەڵگرتنی ئەو پارە وەرگتنەیان كرد لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكەیان پێداون.
ئاكۆ خورماڵی، یەكێك لەو جوتیارانەی ئەمڕۆ لە بەردەم عەلوەی سلێمانی دەستیان بە گردبوونەوەی ناڕزایەتیكرد بە SNNی ڕاگەیاند: ئیمە بۆخۆمان گرفتی ساغ نەبوونەوەی بەرهەمەكانمان هەیە و ئەو بڕە پارەیەمان دەستناكەوێتەوە كە لە بەرهەمهێنانی سەوزەمیوە و بەرهەمەكانی دیكە خەرجمانكردووە، كەچی لەبەردەم عەلوەسی سلێمانیش كاتێك بارێك دەهێنین بِی پێنج هەزار دینارمان بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك لێدەستێندرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارەیەی لێمان وەردەگیرێت بەناوی پشكنینی خۆراكەكانمان لێمان وەردەگیرێت، گوایە كۆمپانیایەك ئەو كارە دەكات لەكاتێكدا هیچ ئەنجامێكی پشكنینەكانیشمان بۆ ئاشكرا ناكرێت، تەنها وەك سەرانە پارەكەمان لێوەردەگرن، بۆیە ئەمە جێگای قەبوڵ نییە و دەبێت كۆتایی بەم پارە وەرگرتنە بهێندرێت.
ئەو جوتیارەی دەشتی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، پەیوەندیمان بە پارێزگار و قایمقام و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كردووە ئەوان بێئاگایی خۆیان لەو بابەتە ڕاگەیاندووە، بۆیە بەڵێنی ئەوەیان پێداوین كە لە زووترن كاتدا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن و گرفتەكەیان بۆچارەسەر بكەن، بەڵام ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەكرێت و بەردەوام پارەمان لێوەربگیرێت ئەوا ئەمجارە هەڵوێستی دیكەمان دەبێت و لەبەردەم پارێزگار و قایمقامێتی سلێمانی خۆپیشاندان دەكەین و بەرهەمەكانمان لەوێ هەڵدەڕێژین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


