“ئه‌گه‌ر به‌غدا هێرشبكاته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان وه‌ڵاممان ده‌بێت”

عوسمان سێدەری
SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق هەوڵ بدات بە زەبری هێز کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات ئەوا وەڵامیان دەدەینەوە و بەرگريی دەکەین، ده‌شڵێت: “جموجوڵه‌كان ته‌نیا بۆ فشاره”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ى حوزه‌یران، عوسمان سێدهرى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان به ده‌نگى ئه‌مریكا راگه‌یاند، “ئەوەی ئێمە بەدواداچونمان کردووە و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عێراقی قسەیان کردووە، ئەم جموجۆڵانە تەنیا وەک فشارێک بووە، نەک کردەیی، ئێمەش ئومێدەوارین بەس فشار بێت، نەک هێرش بێت بۆ سەر ئەو ناوچانە، ئەگەر ئەو جموجۆڵە ببێت بە کرداری و یاخود هەنگاوەکان بەرەو پێش بێن یان هێزی سەربازی زیاتر بەرەو پێشەوە بێنن وەک ئەوەی دوێنێ بینیمان بازگەیەک دانراوە لە ناوچەی قادر کەرەم، کە ئەو بازگەیە پێمان وایە زیادەڕۆییە حکومەتی عێراق کردویەتی، بۆیە ئومێدەوارین روونەدات”.
وتیشى: “عێراق هەوڵ بدات بە زەبری هێز کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵبکات ئەوا وەڵامیان دەدەینەوە و بەرگريی دەکەین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراكسیۆنى سه‌وز له‌باره‌ى سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “سامانی سروشتی موڵکی هەموو خەڵکی عێراقە، بەڵام لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا ئەوە مافێکی رەوای هەرێمی کوردستانە ئێمە لاریمان نییە لەو سەروەت و سامانە بە تایبەت سەروەتی سروشتی کە لە عێراقدا سەرچاوەی گرنگە. ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە لێکتێگەشتن و دانیشتن، وەک پەرلەمان و لیژنەی پێشمەرگە، داوا دەکەین جەلسەی تایبەت بەم باسە ئەنجام بدات وە لە ئێستاشدا قسە لەسەر ئەو بابەتە کراوە لە پەرلەماندا”.
به وته‌ى عوسمان سێدهرى، “پەرلەمان داوای ئامادەکردنی راپۆرتی کردووە وەک لیژنەی پپێشمەرگە و لیژنەی ناوخۆ و کێشە لەسەرەکان و چەند لیژنەیەکی تر، کە یاداشتی هاوبەش ئامادە بکەین و هۆکاری جموجۆڵەکان و ئامانجی هێرشەکان ئیشارەتی پێ بدەین وە پەنجە بخەینە سەر کەموکورتییەکان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


