بەهۆی گڕگرتنی دەواجينێکەوە لە هەڵەبجە 25 هەزار مريشک و جوچکە سوتان

دەواجينەکەی گوندی بەکراوا، وێنە:SNN
عەلی حەمەسەعید-SNN
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی دروستبوونی شۆرتی کارەبا لەیەکێک لە دەواجینەکانی بەخێوکردنی مریشک ئاگرکەوتەوە و سەرەڕای سوتانی تەواوی دەواجینەکە، لەهەمان کاتدا زیاد لە 25 هەزار مریشک و جوجکەش سوتاون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەباوە دەواجینێک لە گوندی بەکراوای سەربە پارێزگای هەڵەبجە ئاگری گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە: سەرەڕای سوتانی دەواجینەکە و زیانێکی زۆر بە دەواجینەکە کەوتووە بووەتەهۆی سوتان و لەناوچوونی زیاد لە 25هەزار مریشک و جوجکە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە SNN پەیوەندی بە وتەبێژی بەرگری شارستانی هەڵەبجەکرد، ئاماژەیان بەوەکرد بەهۆی سەرقاڵیان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە جارێ نازانن بەوردی هۆکاری ئاگرەکەو قەبارەی زیانەکان چەندە.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



