بانكی هەرێم لە سلێمانی “لەهەوڵی چارەسەركردنی گرفتی كەمی سیولەداین”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ و ئەمڕۆ لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و چەند بەڕێوەبەرایەتییەك گرفت دروستبوو بەهۆی نەمانی سیولە لەبانكەكان، ئەمڕۆش بەشێكی زۆری خانەنشینان مووچەیان وەرنەگرت، بەرپرسنی بانكی هەرێم لە سلێمانیش جەخت لەوەدەكەنەوە كە گرفتەكە بەهۆی نەبوونی سیولە لەبانكەكان سەریهەڵداوە و هەموو هەوڵێك دەدەن تاسبەی گرفتەكە چارەسەر بكەن و ئەگەریش پێویست بكات رۆژی عەرەفەش دەوام دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بانكی هەرێم لقی سلێمانی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لە دوێنێ و ئەمڕۆوە گرفتی كەمی پارەی نەقدی (سیولە) لە بانكی هەرێم لقی سلێمانی دروستبووە، بەوهۆیشەوە نەتواندراوە بڕی پارەی پێویست بۆ بانكەكانی ناوشار و دەرەوەی شار دابینبكرێت بۆ دابەشكدنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی كراوە بۆ ئەوەی تا سبەینێ ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت و بتواندرێت تا ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی سەرجەم خانەنشینان و ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە دابەشبكرێت كە بەهۆی نەمانی سیولە مووچەكانیان دواكەوتووە.
SNN ئەوەشی زانیوە كە بانكی هەرێم لقی سلێمانی دڵنیایی داوە كە ئەگەر پێویست بكات ڕۆژی هەینی كە دەكاتە ڕۆژی عەرەفە لەو ڕۆژەشدا دەوام دەكەن و پارە ڕەوانەی بانكەكان دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان پێش جەژن دابەشبكەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


